Apora Logo

سەرۆكی كۆریای باكوور "پەیامێک بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن" دەنێرێت

سەرۆكی كۆریای باكوور "پەیامێک بۆ دڵنیابوون لە سەرکەوتن" دەنێرێت

سەرۆکی کۆریای باکوور لەکاتی مەشقی هێزە تایبەتەکان تفەنگێکی نوێی جۆری "قەناسی" تاقیکردەوە کە بە وتەی خۆی توانای ڕاستەقینەی شەڕکردنیان بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتن، بەرزکردووەتەوە.

5/4/2025

میدیا رەسمییەکانی کۆریای باکور بڵاویانکردوەتەوە، کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکوور دوێنێ هەینی لە کاتی مەشقی هێزە تاییبەتەکانی وڵاتەکەی، چەکێکی نوێی جۆری قەناسی تاقیکردەوەتەوە و بە ئاماژەی سەرکەوتن وەسفی کردووە.


ئاژانسی هەواڵی ناوەندنی کۆریای باکور بڵاویکردەوە، کیم جۆنگ ئون لەکاتی پشکنین و بەسەرکردنەوەی هێزە تایبەتەکانی رایگەیاندووە، توانای شەڕی راستەقینە بۆ دەستەبەرکردنی سەرکەوتن لە بەرەکانی شەڕدا لە رێگەی راهێنانی چڕەوە بەهێزتر دەکرێت.


کیم جۆنگ ئون ئاماژەی بەوەشکردووە، کەرەستە و چەکێکی نوێی پێشکەوتوو بۆ یەکەکانی هێزە تایبەتەکان دابین دەکرێت، ئەمەش وەک هەنگاوێکی نیشتمانپەروەری و دڵسۆزیی بۆ وڵاتەکەمان.




 

;