ئامادەكردنی... چیا جەمال
بەگوێرەی ناوەندی کلڤلاندی پزیشكی، بامیە ئەم 6 سوودە سەرەکییەی هەیە؛
1- ئەگەری تووشبوون بە جەڵتەی دڵ کەمدەکاتەوە، چونکە دەبێتەهۆی كەمكردنەوەی چەورییە زیانبەخشەكانی خوێن و مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ، جەڵتەی مێشك، قەڵەوی و شەكرەش كەمدەكاتەوە. تەنانەت خراپتربوونی تەندروستیی دڵ هێواشتردەكاتەوە لەوانەی نەخۆشیی دڵیان هەیە.
2- مەترسییەکانی نەخۆشیی شەکرەی دووەم کەمدەکاتەوە، چونکە یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی هەڵمژینی شەکر بۆ نێو خوێن و دەوڵەمەندە بە ریشاڵەکان کە ئەمەش هۆکارێکە بۆی.
3- هاندەرێکی دژەشێرپەنجەیە، پرۆتینێك هەیە پێیدەگوترێ (لێكتین)، كە لە بامیە و پاقلەمەنییەكان و دانەوێڵەكان و گوێز هەیە. ئەو پرۆتینە كارایە لە رێگریكردن لە تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک و لەنێوبردنی خانە شێرپەنجەییەكانی مەمك.
4- بامیە بە ڤیتامین K دەوڵەمەندە بۆ ئێسك باشە. ئەو ڤیتامینە هانی هەڵمژینی كالسیۆم دەدات لەلایەن ئێسكەكانەوە. بۆیە ئەوانەی ئەو ڤیتامینە لە خۆراكیان كەمە، زۆرتر مەترسیی شكانی ئێسكەكانیان لەسەرە.
5- بڕێکی باش لە ڤیتامین و مادە کانزاییەکانی تێدایە کە 100 گرام بامیە دەشێت ئەمانەی تێدابێت؛
-66%ی ڤیتامین K
-50%ی مەنگەنیز
-35%ی ڤیتامین C
-22%ی فۆلەیت
-14%ی مەگنیسیۆم
-13%ی سایامین
-11%ی ڤیتامین B6
6- قەبزی کەمدەکاتەوە، بەهۆی بوونی ریشاڵێکی زۆر لەنێویدا، وایکردووە وەکو یارمەتیدەرێک بێت بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی قەبزی.