ستیفان دوجاریك، وته‌بێژی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێس سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی گومرگی ئه‌م دواییه‌ی كۆشكی سپی وتی، "له شه‌ڕی بازرگانیدا كه‌س سه‌رناكه‌وێت".
وتیشی، "نیگه‌رانی ئێستامان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌یه كه زۆرترین زیانیان به‌ركه‌وتوه، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌مترین ئاماده‌كارییان هه‌یه بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخی ئێستادا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئامانجه‌كانی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وامی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان "نه‌رێنی" كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌بێت به‌هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕی بازرگانی جیهانی.
كۆنفرانسی بازرگانی و گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (UNCTAD) ڕۆژی هه‌ینی له به‌یاننامه‌یه‌كدا هۆشداریی دا كه ئه‌و باجانه‌ی ئه‌مریكا ده‌یسه‌پێنن زیان به وڵاتانی لاواز ده‌گه‌یه‌نن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "سیسته‌می بازرگانی جیهانی ده‌چێته قۆناغێكی گرنگه‌وه- هه‌ڕه‌شه له گه‌شه‌كردن، وه‌به‌رهێنان و پێشكه‌وتنی گه‌شه‌پێدان ده‌كات، به‌تایبه‌تی له ئابورییه لاوازه‌كاندا"، له‌كاتێكدا ئابورییه گه‌وره‌كان خۆیان ئاماده ده‌كه‌ن بۆ سه‌پاندنی باجی نوێی به‌رفراوان .
له نێوان دژایه‌تییه‌كی به‌ربڵاودا دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "باجی به‌رامبه‌ر" واژۆكرد، كه "كه‌مترین باجی بنه‌ڕه‌تی" 10% و ڕێژه‌ی زیاتری به‌سه‌ر هاوبه‌شه بازرگانییه‌كاندا سه‌پاند.