ئەمڕۆ شەممە ٥ـی نیسانـی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری سوپای ئیسرائیلەوە بڵاویکردەوە، دوای چەند رۆژێک لە فەرمانی دەستکردنەوە بە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان، سوپای ئیسرائیل چوونە شەجایای رۆژهەڵاتی شاری غەززە لە باکوری کەرتی غەززە و ئۆپراسیۆنی زەمینیان دەستپێکردووە.
هاوکات، رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیش ئاماژەی بەوەکرد، پێش دەستپێکردەوەی ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بە سەدان خێزان ئاوارە بوون و لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوودا ٢٨٠ هەزار هاوڵاتی فەلەستینی ئاوارە بوون.
هەروەها، وەزیرانی ئیسرائیلیش رایانگەیاند، ئۆپراسیۆنەکان بەردەوامیان دەبێت تاوەکو ئەو ٥٩ بارمتە ئیسرائیلیەی ماوە ئازاد دەکرێن، گروپە چەکدارەکانی غەزەش دەڵێن، بەهۆی بەردەوامی بۆردومان و ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیلەوە ناتوانن بەرپرسیارێتی سەلامەتی بارمتەکان هەڵبگرن.