Apora Logo

لەمەودوا پێویست ناکات پارەی زیاتد بدەیت بە نوێ کردنەوەی پاسپۆرت

لەمەودوا پێویست ناکات پارەی زیاتد بدەیت بە نوێ کردنەوەی پاسپۆرت

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رێنماییە نوێیەکانی تایبەت بە نۆرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.

3/4/2025

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی رێنماییە نوێیەکانی تایبەت بە نۆرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی پارێزگای سلێمانی لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بەوە کردووە کە "نرخی تێچووی پاسپۆرت ٩١ هەزار دینارە ئەگەر نۆرەی  ئەلیکترۆنیت هەبێت، بەڵام ئەگەر حجزی ئەلەکترۆنیت نەبێت پێویستە ١٠٠ هەزار دینار رسوماتی زیادە بدەیت، لەگەڵ ٩١هەزار دینار تێچووی پاسپۆرتەکە، کۆی گشتیدەکاتە ١٩١ هەزار دینار ".

هەر لە بڵاوکراوەکەدا ، بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت جەختی کردۆتەوە  کە "باشترە بە ئەلیکترۆنی نۆرە ببڕیت(حجزی ئەلیکترۆنی) ، تاوەکو تەنها ٩١هەزار دینار بدەیت".

لەلایەکی دیکەوە، داوای لە هاوڵاتیان کردوە "بە گوێرەی کاتی دیاریکراوی خۆتان کە بە نامەی ئەلیکترۆنی بۆتان دیاریکراوە سەردانمان بکەن، واتە کاتژمێر و رێکەوتی حجزی ئەلەکترۆنییەکەت لە چ کات و رێکەوتێکدا بوو، ئەوا لەو کاتەدا سەردانمان بکەن، بۆ ئەوەی ئێمەش لە کاتی خۆیدا مامەڵەکانتان بۆ ڕایی بکەین".

لە کۆتاییدا، بەڕێوەبەرایەتیەکە جەختی لەوە  کردووەتەوە کە "تەنها کار بە کارتی نیشتمانی رەسەن (اصلي) دەکرێت، واتە کار بە (صورة قيد الكتروني)، پێناسی باری شارستانی، ڕەگەزنامەی عیراقی ناکرێ

;