هاتوچۆی هەولێر بڕیاری دابە قەدەغەکردنی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیل لە سەر رێگای شوێنە گەشتیاریەکان تا ١ی١١ ٢٠٢٥
بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاگاداری شۆفێری ماتۆرسکیل و ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکان دەکاتەوە کەوا نابێت لە رۆژانی هەینی و پشوە فەرمیەکاندا ئەو رێگایانە بەکار بهێنن کەوا بەرەو ناوچە گەشتیاریەکان دەچن
دەقی بڵاو کراوەکەی بەرێوبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر
" ئاگاداری شوفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسیکل دەکەینەوە . کەوا تا بەرواری ٢٠٢٥/١١/١ هەموو ڕۆژانی هەینی و پشوە فەرمیەکان هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسیکڵ قەدەغەیە، لە کاتژمێر (٧ی بەیانی تا ١٢ی شەو) لەو ڕێگایانەی کە دەکەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگاکان .ئەم بڕیارە لەپێناو بەرژەوەندی گشتی ودرووست نەبونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیارانە لەم ڕێگایانە.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی هەولێر"