ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا باسی لهوهكردوه، "لە ڕۆژی 1ی 4ی 2025، لە کاتێکدا کە خەڵکی پارێزگای دهۆک لە ڕێوڕەسمەکانی جەژنی ڕەمەزان و جەژنی ئەکیتۆ بون، کەسێکی هەڵگری بیروباوەڕی تیرۆریستیی سەر بە داعش بە ئامێرێکی تیژەوە لە ناوبازاڕ هێرشی کردە سەر هاوڵاتییان و دوو کەسی بریندارکرد".
ئاماژهی بهوهشكردوه، دەستبەجێ هێزەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی دهۆک کەسی هێرشبەریان دەستگیر کرد کە خەڵکی سوریایە.
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، لێکۆڵینەوە لە سەر بابەتەکە بەردەوامە و لە دوای کۆتاییهاتنی، دەرەنجامەکان بۆ هاووڵاتییان و ڕایگشتی ڕادەگەیەنین.
جەژنی ئەکیتۆ، یان "جەژنی سەری ساڵی بابلی- ئاشوری"، ماوەی 12 رۆژ دەخایهنێت و له 1ی نیسانی ههمو ساڵێك دهستپێدهكات، وەکو نەریتێک ساڵانە فێستیڤاڵ و چالاکیی جیاواز بەڕێوەدەچن، سەما و هەڵپەڕکێ، هاوشێوەی جەژنی نەورۆز، گەشت و سەیرانیشی تێدایە.