Apora Logo

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی

نرخی زێڕ لە بازاڕە جیهانییەکاندا لە بەرزیدایە و دووبارە گەیشتەوە ئاستێکی پێوانەیی، هاوکات ئەمڕۆ نرخی ئۆسنەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بە نزیکەی سێ هەزار و ١١٨ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

2/4/2025


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ـی نیسانـی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازارەکانی جیهاندا بەراورد بە دوو رۆژی رابردوو هەر ئۆنسەیەک نزیکی ٢٠ دۆلار لە نرخەکەی دابەزیوە.


هاوکات، لە هەرێمی کوردستانیش نرخی زێڕ بە شێوەیەکی گشتی بەردەوامە لە بەرزبوونەوە بەڵام بەراورد بە دوێنێ کەمێک دابەزی کە مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٤٧ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا، مسقاڵێک زێری عەیارە ١٨یش بە ٥٥٤ هەزار دینار مامەڵەی پێوەکرا.


ئەمەش لە کاتێکدایە، نرخی زێر لە ئاستێکی پێوانەییدا جێگیرە و بەرزبوونەوەیەکی بەرچاوی بۆ خۆیەوە بینی.


نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:


زێڕی عەیار ١٨ بە ٥٥٤ هەزار دینارە


زێڕی عەیار ٢١ بە ٦٤٧ هەزار دینارە


زێڕی عەیار ٢٢ بە ٦٧٧ هەزار دینارە


زێڕی عەیار ٢٤ بە ٧٤٠ هەزار دینارە


نرخی ١ لیرەی عەیار ٢١ بە ٦٤٧ هەزار دینارە.


;