Apora Logo

لە زیندانی ئیمڕاڵی بە بۆنەی جەژنەوە ئۆجەلان چاوی بە کەس و کاری کەوت

لە زیندانی ئیمڕاڵی بە بۆنەی جەژنەوە ئۆجەلان چاوی بە کەس و کاری کەوت

پەیامی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان: سڵاو لە حەماسەتی گەورەی گەلەکەمان لبۆە ئامێزگرتنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە جەژنی نەورۆزدا، دووبارە پیرۆزبایی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەمان دەکەم"..

31/3/2025

عومەر ئۆجەلان لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەربڵاوی کردەوە کە لەگەڵ خێزانەکەیدا سەردانی رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان کردوە لە دورگەی ئیمڕاڵی و هەروەها بە ناوی ئۆجەلانەوە پەیامێکی بۆ هەموو گەلی کورد نارد


پەیامی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان: سڵاو لە حەماسەتی گەورەی گەلەکەمان لبۆە ئامێزگرتنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە جەژنی نەورۆزدا، دووبارە پیرۆزبایی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەمان دەکەم"..



ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە میانەی دیدارێکی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بەبۆنەی جەژنی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزانەوە پەیامێکی پیرۆزبایی نارد و ڕایگەیاند، "سڵاو لە گەلەکەمان بۆ باوەشگرتنی بە جۆش و خرۆشی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی ، بە بۆنەی نەورۆز. پیرۆزبایی نەورۆز لە گەلەکەمان دەکەم".


برای ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، مەهمەت ئۆجالان، برازاکەی، ئۆمەر ئۆجالان، خوشکی وەیسی ئەکتاشی زیندانیکراو، سەبیحە ئەسلان، عەلی کۆنار، برای ئۆمەر خەیری کۆنار، و پۆڵات یەڵدرم برای حەمیلی یەڵدرم، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بە بۆنەی جەژنی رەمەزان، بەرەو ئیمرالی بەڕێکەوتن بۆ سەردانی زیندانیەکان .

سەردانەکە بۆ ماوەی دوو کاتژمێری خایاند، جێگری پارتی دیموکراتی گەلانیش تێدا  بەشدار بوو ، عۆمەر ئۆجالان کوڕەزای ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان، ئەو پەیامەی ڕێبەر ئۆجالان لە هەژماری فەرمی خۆی لە پلاتفۆرمی x بڵاوکردەوە..

 عومەر ئۆجەلان نووسیویەتی؛

ئەمڕۆ وەک بنەماڵەی عەبدوڵڵا ئۆجالان، حامیلی یڵدرم، وەیسی ئەکتاش و عومەر حەیری، سەردانی زیندانی ئیمرالیمان کرد و بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لەگەڵیان کۆبووینەوە.

لەم قۆناغەی پێشهاتە بەرچاوەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، بەرێز عەبدوڵڵا ئۆجالان پەیامێکی پێشکەش بە ڕای گشتی کرد؛

سڵاو لە حەماسەتی گەورەی گەلەکەمان لبۆە ئامێزگرتنی بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە جەژنی نەورۆزدا، دووبارە پیرۆزبایی نەورۆز و جەژنی ڕەمەزان لە گەلەکەمان دەکەم"..


;