Apora Logo

عێراق پارەیەکی زۆر لە هاوردەکردنی سەوزە و میوەدا خەرج دەکات

عێراق پارەیەکی زۆر لە هاوردەکردنی سەوزە و میوەدا خەرج دەکات

ئەندامێكی پێشوی پەرلەمان دەڵێت: هەرچەندە عێراق سەرچاوەی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵییەكان زۆرە بەڵام ساڵانە بەنزیكەیی (300) ملیۆن دۆلار لە هاوردەكردنیاندا خەرج دەكات.

31/3/2025

ئەندامێكی پێشوی پەرلەمان دەڵێت: هەرچەندە عێراق سەرچاوەی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵییەكان زۆرە بەڵام ساڵانە بەنزیكەیی (300) ملیۆن دۆلار لە هاوردەكردنیاندا خەرج دەكات.

 

فورات تەمیمی، ئەندامی پێشوی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ ئەوەی وڵات سەرچاوەی سروشتی بۆ بەرهەمهێنانی بەروبومە كشتوكاڵییەكان زۆرە و لەتوانایدایە كە نەك تەنها بەشی پێداویستی ناوخۆ بەڵکو دەتوانێت بەشی پڕكردنەوەی بازاڕەكانی ناوخۆ بەرهەمبهێنێت، دەتوانێت بەشێكی هەناردەی دەرەوە بكات.

رونیكردەوە، لەئێستادا بۆ دابینكردن و پڕكردنەوەی بازاڕەكان عێراق، پشت بەهاوردەكردنی بەربومە كشتوكاڵییەكانی وڵاتانی دراوسێ دەبەستێت كە ساڵانە بەنزیكەیی (300) ملیۆن دۆلار لەوپێناوەدا خەرج دەكات.

وتیشی: بەگرتنەبەری ستراتیژییەکی گشتگیر و لەسەر بنەمای بەكارهێنانی تەکنەلۆژیای کشتوکاڵی هاوچەرخ کە وادەكات توانای ئابوری لە بەرهەمهێناندا مسۆگەر بکات و کاریگەرییەکانی وشکەساڵی و کەمی سەرچاوەکانی ئاو کەم بکاتەوە، كە پێشتر لەم بوارەدا سەركەوتنی بەدەست هێناوە وادەكات كەمتر پشت بەبەروبومە هاوردەكراوەكان ببەستێت.

ئەندامەكەی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بەوەشکرد، بەدارشتن و جێبجێكردنی پلانێکی ستراتیژی بۆ كەرتی كشتوكاڵ گرەنتی مسۆگەركردنی بەربومە كشتوكاڵییەكان بە درێژایی ساڵ دەكات و لە ئاستی بوژاندنەوەی ئابوری گوندەكان و بەرزبونەی داهاتی جوتیارەكان تێدەپەڕێت و بەشێك لەبەروبومەكانیان هەناردەی دەرەوە دەكەن، هەروەها دەبێتە هۆی كەمتر لەدەستدانی دراوە بەنرخەكان (عملة صعبة) بۆ هاوردەكرنی سەوزە و میوە


;