وەزیری وەزارەتی داد کە لە پشکی کوردە کۆمەڵێک نهێنی سەبارەت بە موچە ئاشکرا دەکات
خالید شوانی وەزیری داد لە حکو مەتەکەی سودانی دەڵێت ، "ده‌بێت هه‌رێمى كوردستان خۆى بگونجێنێت له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماو ڕێنماییه دارایی‌و ئیداریانه‌ى كه له‌حكومه‌تى عێراق كاریان پێده‌كرێت".
شوانی له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌شارى كه‌ركوكه ڕایگه‌یاند، "موچەی فەرمانبەران کێشەی یاسایی نییەو هیوادارم چارەسەربکرێت، موچەی فەرمانبەران کێشەی تەکنیکییەو نابێت بەسیاسی بکرێت".
شوانى جه‌ختیكرده‌وه، "كێشه‌ى موچه به‌یه‌كجاریى چاره‌سه‌ر بوه‌و هیچ كێشه‌یه‌كى سیاسیى له‌پشته‌وه نیە و لە پێشتریشدا نەبوە
شوانى وتیشی، "پێویسته ڕێوشوێنه ئیداریى‌و داراییه‌كان كه لاى هه‌رێمه، هه‌ر حكومه‌تى هه‌رێم خۆى چاره‌سه‌ریان بكات‌و خۆى له‌گه‌ڵ هه‌موو ڕێنمایی‌و میكانیزمه داراییه‌كانى حكومه‌تى عێراقدا بگونجێنێت بۆ ئه‌وه‌ى موچه دوانه‌كه‌وێت".
ئه‌و وه‌زیره كورده ئه‌وه‌شى وت، "جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌رئه‌وه‌ى ئه‌و كێشانه‌ى بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم دروستده‌بێت، هونه‌رین نه‌ك سیاسیى، په‌یوه‌ندیى به‌خۆگونجاندن‌و خۆڕێكخستنه‌وه‌ى هه‌رێمه‌وه هه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و بنه‌ماو ڕێنماییانه‌ى كه له‌حكومه‌تى عێراق كاریان پێده‌كرێت".