Apora Logo

کەش و هەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتو بەم شێوەیەیە

کەش و هەوای پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتو بەم شێوەیەیە

ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کەشی پێشبینی کراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوی بڵاو کردەوە ،

31/3/2025

ئەمڕۆ وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی کەشی پێشبینی کراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوی بڵاو کردەوە ،

لەو بڵاوکراوەیەدا هاتوە کە رۆژانی دووەم و سێیەمی جەژن پێشبینی تاوەباران و بارانی تەواوەتی دەکرێت لە زۆربەی ناوچە جیاجیاکانی کوردستان

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

ئەمڕۆ دوو شەممە 31- 03- 2025

کەش / ئاسمان بەگشـتى لەنێوان هەوری تەواو بۆ نیمچە هەور دەبێت لەگەل بەردەوامی دابارینی تاوە باران و بروسکە لەناوچە جیاجیاکانی هەرێم وە زیاتر لەناوچە شاخاوییەکان و سنووری رۆژهەڵات و پارێزگای سلێمانی کاریگەری دەمێنێ پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بۆ نیمچە هەور پەلەهەور دەگۆڕێت.

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت. هەندێ کات چالاک دەبێت بۆ سەروی 30 کم/ک

ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات بۆ باکووری خۆرئاوا دەگۆڕێت .

پلەکانی گەرما/ بەشێوەیەکی بەرچاو نزم دەبنەوە ( 6- 8 ) پلەی سیلیزی بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنێ .

مەوداى بینین /( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 4-6 ) کم دەبێت

سبەی سێ شەممە 1- 04- 2025

کەش / ئاسمان ساماڵ دەبێت لەکاتەکانی دوایی نیوەڕؤ بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت پاشان بۆکاتەکانی درەنگ دابارین بەشیوەی نمەباران لەسنووری رۆژئاوا و پارێزگای دهۆک دەست پێ دەکات پاشان بۆ کاتەکانی بەیانی رۆژی چوارشەممە کاریگەری درێژ دەبێتەوە بۆ ناوچەکانی تر بەشێوەی تاوەباران وبروسکە .

خێراى با / لەسەرخۆ- مام ناوەند ( 10 – 20 )کم/س دەبێت.

ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت, لەکاتەکانی درەنگدا ئاراستە گۆڕاو دەبێ.

پلەکانی گەرما / بەرز دەبێتەوە بە (2-4 ) پلەى سیلیزى بەراوورد بە تۆمارەکانی ئەمرۆ .

مەوداى بینین / ( 8 – 9) کم دەبێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی

هەولێر : 26 پلەی سیلیزی

سلێمانی : 23پلەی سیلیزی

دهۆک : 23 پلەی سیلیزی

کەرکوک : 28 پلەی سیلیزی

زاخۆ : 23 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 23 پلەی سیلیزی

سۆران : 22 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی

گەرمیان :26 پلەی سیلیزی

بەشی پێشبینی

2025-03-31



;