ئێران بوە دوەم هەڵبژاردەی ئاسیا لەدوای ژاپۆن کە سەرکەوت بۆ مۆندیالی 2026، بەڵام ڕەنگە ڕێگەی پێنەدرێت بەشداریی پاڵەوانێتییەکە بکات.
لهوبارهیهوه ڕۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی پرسیاری لەبارەی ئەگەری قەدەغەکردنی بەشداریی ئێران لەو پاڵەوانێتییە وروژاندوه کە ساڵی داهاتوو لەمەکسیکو کەنەداو ئەمریکا بەڕێوەدەچێت.
بەگوێرەی ئەو ڕۆژنامە بەریتانییە، ڕەنگە ڕێگریی لەبەشداریی ئێران بکرێت، بەهۆی بڕیاری "قەدەغەکردنی گەشت" کە لەلایەن ئیدارەی ئەمریکاوە پێشنیازکراوە، دوای ئەوەی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لیستی 41 وڵاتی خستەڕوو کە هاوڵاتیانیان قەدەغەکراون بچنە ئەمریکا.
ڕۆژنامهكه ئاماژهی بهوهشكردوه، تائێستا قەدەغەکردنی گەشتکردن لەلایەن ئیدارەی ئێستاوە پشتڕاستنەکراوەتەوە، بەڵام لەخولی یەکەمی ترەمپدا قەدەغەکردنی هاوڵاتیانی چەند وڵاتێک لەوانە (ئێران، عێراق، لیبیا، سۆماڵ، سودان، سوریاو یەمەن) جێبەجێکرا.