هەڤاڵ ئەبوبەكر: لایەنەكان ڕێکبکەون دەست بەرداری پۆستەكەم دەبم
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، هەر كات حكومەت پێكهێنراو لانەكان گەیشتنە رێككەوتن، ئەو ئامادەیە دەست لە پۆستەكەی هەڵبگرێت.
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەتی كارەبا وەكو یەكە كارگێڕییەكان بیروبۆچوونی خۆمان سەبارەت بە كارەبای ٢٤ كاتژمێری و نرخەكەی داوە".
وتیشی" بەڕێوەبەری گشتی كارەبای سلێمانی بەرنامە و بۆچوونی ئێمەی گەیاندۆتە وەزارەتی كارەبا، ناكرێت چارەسەركردنی لەسەر بژێوی خەڵكی كەم دەرامەت بێت".
سەبارەت بە پۆستەكەی پارێزگاری سلێمانی وتی" سێ جار داوای به‌خشینمان له پۆسته‌كه‌مان كردووه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین كه پۆستێكی چوار ساڵ جارێك زیاتر به‌رده‌وام بێت".
ڕوونیشیکردەوە، ده‌بێت له پۆستی پارێزگار بمێنینه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت و پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت وتیشی"یاسای ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان رێگه‌ی به ئێمه‌داوه كه ببین به پارێزگار و ده‌بێت له پۆستی پارێزگار بمێنینه‌وه تا هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان ده‌كرێت و پارێزگار هه‌ڵبژێردرێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕاشیگەیاند" هه‌ر كاتێك حكومه‌تی نوێ پێكهێنرا و لایه‌نانه‌کان گه‌یشتنه رێككه‌وتن چی گۆڕان و یه‌كێتی و لایه‌نی سێیه‌میش كه پارتییە كه‌س له ئێمه ئاسانتر نییه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌كه‌مان بین".