بڕیارە ئەمڕۆ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاو ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی ڕوسیا بەتەلەفۆن قسە بکەن؛ ئەمە بەهەنگاوێکی چارەنووسساز بۆ وەستاندنی شەڕی ئۆکرانیا دادەنرێت کە ماوەی سێ ساڵە بەردەوامە.
دۆناڵد ترەمپ لەتۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نوسیویەتی، "بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر پرسی ئۆکرانیا، لەگەڵ پوتن قسە دەکەم، لەسەر زۆر پرس گەیشتوینەتە ڕێککەوتن، بەڵام زۆر پرسی دیکەش ماون".
ئاماژەی بهوهشداوە، "هەموو هەفتەیەک دوو هەزار 500 سەرباز لەهەردولا دەکوژرێن، بۆیە زۆر بەپەرۆشم بۆ قسەکردن لەگەڵ پوتن بۆ کۆتییهێنان بەو جەنگە".
هاوکات مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەچاوپێکەوتنیکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بەپێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ بۆ 30 ڕۆژ، ڕازیی بوە.
هەروەها وتی:"هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئۆکرانیا هەبوە، ئەوان بەڕاگرتنی جەنگ ڕازیی بونە، گەیشتوینەتە ئەو قۆناغەى جەنگ بۆ هەمیشە ڕابگرین.
ئاماژەى بهوهشدا، "ئێستا چاوەڕێ وەڵامی ڕوسیا دەکەینو لەپەیوەندییە تەلەفۆنەکەی ترەمپو پوتن زانیاریی زیاتر لەوبارەوە دەزانین".
یەکشەممە 16ی ئاداری 2025، ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا لەمیانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی (سی ئێن ئێن) ڕایگەیاند، کۆبونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکی ڕوسیا کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، زۆر ئەرێنیو بەرهەمدار بوە.
پێنجشهممه، 13ی ئاداری 2025، ڤلادیمێر پوتن، سهرۆكی ڕوسیا ڕاگهیاند، پشتگیریی لهپێشنیازیی ئاگربهستی سی ڕۆژه لهگهڵ ئۆكرانیا دهكات، بهڵام هێشتا ناكۆكیو جیاوازیی ورد لهوبارهوه ههیهو پرسیار ئهوهیه ئایا ئۆكرانیا چۆن ئەو ماوەیە دەقۆزێتەوە.
ڤلادیمێر پوتن ئاماژهی بهوهشكرد، سهبارهت بهم پێشنیازه، قسهی زیاتر لهگهڵ دۆناڵد ترهمپ سهرۆكی ئهمریكا دهكات، وتیشی:"گهڕانهوهی ههندێك لههاوبهشه ڕۆژئاواییهكان بۆ ناو ئهو پرۆسانه، سودی گشتیی دهبێت".
ڕۆژی 11ی ئاداری 2025، وهفدى ئەمریکاو ئۆکرانیا دوای کۆبونەوەکەیان لەشاری جەدەی سعودییە لەڕاگەیەندراویکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوەدا، کێیڤ بەپێشنیازی ئەمریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لەئۆکرانیا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، ڕازیی بوە.
لەڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە، ئاگربەستەکە دەتوانرێت بەڕەزامەندیی هەردولا درێژبکرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی لەلایەن ڕوسیاشەوە قبوڵ بکرێت، هەروەها ئەمریکا پەیوەندیی بەمۆسکۆوە دەکات بۆ ئەوەی بەئاگربەستەکە ڕازیی بێت.