مەزڵوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوەتەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانییەکانی ئەندامی ئەو خێزانە دەکەین کە لەبۆردوومانێکی سوپای تورکیا لە نێوان گوندی قومجی و بەرخ بۆتان لە باشوری كۆبانی شەهیدبوون.
راشیگەیاند؛ ئەو هێرشە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە، حکومەتی کاتی پێویستە هەڵوێستی هەبێت لە کوشتنی هاووڵاتیانی مەدەنی لەلایەن دەوڵەتی دیکەوە.
مەزڵوم کۆبانێ وتیشی؛ سوریا لە قۆناغی راگوزەر پێویستی بە ئاگربەستی سەرتاسەرییە، بۆ پاراستنی ئارام و سەقامگیری.
جێگەی ئاماژەیەوە، شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا، لە باشوری كۆبانی، ماڵێكیان بۆردومانكردووە و بەهۆیەوە نۆ ئەندامی یەك خێزان شەهیدبوون دوو كەسیش لە هەمان خێزان برینداربوون.