بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامەو باری شارستانی هەولێر، دانیشتووانی شارەكەو دەوروبەری لەبارەی نۆرەی ئەلیكترۆنی بۆ مامەڵەی كارتی نیشتمانی ئاگادار دەكاتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 17-3-2025 بەڕێوەبەرایەتی ڕەگەزنامەو باری شارستانی هەولێر لەئاگاداری نامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەرۆژی سێشەممە 18-3-2025 نۆرەی ئەلیكترۆنی بۆ مامەڵەی كارتی نیشتمانی لەسەرجەم فەرمانگەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتییەكە كارا دەبێت.
لەكۆتایی راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بۆ لەمەودوا هیچ مامەڵەیەكی كارتی نیشتمانی بێ نۆرەی ئەلیكترۆنی بەڕێناكرێت. هاوكات پێوستە هاوڵاتی كارتی بانكی پێبێت بۆ پارەدان. لەرێی ئەم بەرنامانەی خوارەوە دەتوانن نۆرە وەربگرن.