Apora Logo

ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەردەوامە و

ئامادەکاریەکان بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو بەردەوامە و

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات، ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەردەوامە.

17/3/2025

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئاماژە بەوەدەكات، ئامادەكارییەكانی بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق بەردەوامە.

ئەمڕۆ دووشەممە 17-3-2025 جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، پرۆسەی تۆماركردنی بایۆمەتری بەردەوامە بەڵام قۆناغی نوێكردنەوەی تۆماری دەنگدەران هێشتا دەستیپێنەكردووە.

وتیشی، تۆماركردنی بایۆمەتری لە هەزار و 79 بنكەی تۆماركردن كراوەیە و دەنگدەر لەوانەش لەدایكبووانی ساڵی 2007 دەتوانێت سەردانی نزیكترین ناوەند بكات بۆ تۆماركردنی داتای دەنگدەران


;