Apora Logo

پەکەکە بۆ کۆنگرە چاوەرێی ئۆجەلانە

پەکەکە بۆ کۆنگرە چاوەرێی ئۆجەلانە

ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرە ببەستێت، دەبێت مەرجەکانی ئاگربەست لە لایەن تورکیاوە جێبەجێ بکرێت"

16/3/2025

هاوسەرۆکی کەجەکە ڕایگەیاند"بۆ ئەوەی پەکەکە کۆنگرە خۆی ببەستێت، دەبێت تورکیا مەرجەکانی ئاگربەست جێبەجێ بکات وتیشی، دەبێت لە پەرلەمانی تورکیا هەندێک یاسا هەموار بکرێتەوە."


جەمیل بایک، هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان- کەجەکە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ میدیای نزیک لە حیزبەکەی ڕایگەیاند"بۆ ئەوەی پەکەکە بتوانێت کۆنگرە ببەستێت، دەبێت مەرجەکانی ئاگربەست لە لایەن تورکیاوە جێبەجێ بکرێت".


ئاماژەی بەوەشکرد"جگە لە ڕێبەرەکەیان کەسی تر ناتوانێت کۆنگرەی پەکەکە بەڕێوە ببات و بڕیار بدات، بۆیە دەبێت ئۆجەلان خۆی ڕێنمایییەکان بخاتە بەردەم کۆنگرە". 


بایک وتیشی"دەبێت لە پەرلەمانی تورکیا کۆمیسیۆن دابمەزرێنێت، هەندێک لە یاساکانی دەستور هەموار بکرێتەوە، سیستەمی ئیمرالی کۆتایی پێبهێنرێت." 


هاوسەرۆکی کەجەکە وتیشی"هەڵوێستی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دوای بانگەوازەکەی ئۆجەلان ئەرێنی بو، بەڵام دەبێت هەنگاوی کرداری بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری پرسی کورد ببینن و ئەرک و بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن".


;