Apora Logo

عەممار حەکیم: باشترین رێزلێنان بۆ هەڵەبجە ئەوەیە بکرێتە پارێزگایەکی نوێی عێراق

عەممار حەکیم: باشترین رێزلێنان بۆ هەڵەبجە ئەوەیە بکرێتە پارێزگایەکی نوێی عێراق

عەممار حەکیم : هەڵەبجە سیمبولێکی گرنگە بۆ عێراقییەکان

16/3/2025

عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە رایگەیاند، باشترین رێزلێنانێک کە بە هەڵەبجە ببەخشرێت ئەوەیە بکرێتە پارێزگایەکی نوێی عێراق.

عەممار حەکیم لە ساڵرۆژی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا پەیامێکی بڵاوکردەوە کە تێیدا هاتووە، هەڵەبجەی شەهید برینێکی بە ئازارە لە قووڵایی دڵماندا و ویژدانی زیندووی ئێمە و جیهان خوێنی لێدەچۆڕێت، لە ساڵرۆژی ئەو تاوانەدا پرسە بۆ گیانی قوربانیان دەگرین و هیوای ئارامی و چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین.

لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا باسیلەوەکردووە، هەڵەبجە سیمبولێکی گرنگە بۆ عێراقییەکان، بەلەبەرچاوگرتنی ئەو تاوانەی بەرامبەریان کرا، جەختدەکەینەوە باشترین رێزلێنانێک پێی ببەخشرێت ئەوەیە بکرێتە پارێزگایەکی نوێی عێراق، کە لەم رێگایەوە هەلی کار و توانای ئابووری و نوێنەرایەتیی سیاسیی فراوانی لە بڕیاری سیاسیی عێڕاق پێدەبەخشێت.


;