Apora Logo

یونیسێف :بەدخۆراکی لەناو منداڵانی غەززە گەیشتووەتە " ئاستی مەترسیدار

یونیسێف :بەدخۆراکی لەناو منداڵانی غەززە گەیشتووەتە " ئاستی مەترسیدار

بەهۆی بەردەوامییەکانی شەڕ لە غەززە و ڕاگرتنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسڕائیل لەناویشیاندا هاوکارییە خۆراکییەکان،

16/3/2025

ئاژانسی ( یونیسێف) هۆشداری دەدات لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی بەدخۆراکی منداڵان لە کەرتی غەززە بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگ و ڕاگرتنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ غەززە لەلایەن ئیسڕائیلەوە.

ئەمڕۆ شەممە، یونیسێف لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: بەدخۆراکی لەناو منداڵانی غەززە گەیشتووەتە " ئاستی مەترسیدار" و بەهۆی کاریگەرییەکانی شەڕ و بڕینی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان بۆ غەززە لەلایەن ئیسڕائیلەوە، ڕێژەی بەدخۆراکی منداڵان لەماوەی مانگی شوباتدا تا ئێستا لە %15.6ەوە بۆ %31  بەرزبووەتەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو،لە ناو منداڵانی خوار 5 ساڵ ڕێژەی بەدخۆراکی لە % 13وە بۆ لە % 25 زیادی کردووە، ئەمەش بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەکانی یونسێف و ڕێکخراوە هاوبەشەکانی ئەنجامدراوە.

بەهۆی بەردەوامییەکانی شەڕ لە غەززە و ڕاگرتنی هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان لەلایەن ئیسڕائیل لەناویشیاندا هاوکارییە خۆراکییەکان، كه‌می خۆراک لە غەززە بەڕێژەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە یونیسێفیش ئەم دۆخەی لە غەززە هاتووەتە ئاراوە بە هەژێنەر و چاوەڕواننەکراو ناودەبات.


;