Apora Logo

داوا دەکرێت ئەو وڵاتانەی کە چەکیان بە رژێمی پێشوو فرۆشتوە دادگای بکرێن

داوا دەکرێت ئەو وڵاتانەی کە چەکیان بە رژێمی پێشوو فرۆشتوە دادگای بکرێن

لەیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا داوادەکرێت وڵاتانی فرۆشیاری چەکی کیمیایی بەڕژێمی پێشو سەدام حسێن قەرەبوی هاوڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید بکەنەووە

15/3/2025

لەیادی کیمیابارانکردنی هەڵەبجەدا داوادەکرێت وڵاتانی فرۆشیاری چەکی کیمیایی بەڕژێمی پێشو سەدام حسێن قەرەبوی هاوڵاتیانی هەڵەبجەی شەهید بکەنەووە


 

KONCICC ئەمڕۆ شەممە 15\3\2025 تۆڕی هاوپەیمانی ڕێکخراوە کوردستانییەکان لە پێناو دادگایی تاوانی نێودەوڵەتی

داوایان لە وڵاتی ئەڵمانیا و تەواوی کۆمپانیاکانی ئەوروپا و ئەمریکا و یابان و چەندین وڵاتی ترکرد کە بەشداربونە لە فرۆشتنی چەک و چەکی کیمیایی بە حکومەتی عێڕاق لەوکاتەدا و ڕژێمی سەددام حسێنیش ئەو چەکانەی لە قەڵاچۆکردنی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و لەناوبردنیاندا بەکارهێناوە.


 

 ئەو ڕێکخراوانە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەند داواکاریەکیان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا خستە ڕو و تێیدا داوایانکرد کە؛ وڵاتی ئەڵمانیا بەفەرمی دان بە جینۆسایدی گەلی کورددابنێت و هاوکات بەشداربێت لە چارەسەرکردنی بەرکەوتوانی چەکی کیمیایی و ئەو بریندارانە لەوڵاتی ئەڵمانیا چارەسەروەربگرن، لەگەڵ ژمارەیەک لە داواکاری تر .


;