وەزارەتی دارایی نووسراوێکی چوار خاڵی بۆ وەزارەت و فەرمانگەکان لەبارەی ئامادەکردنی لیستی مووچەوە دەرکرد، وتیشی" نابێت بە هیچ جۆرێک هیچ کەسێک بە لیستی مووچە زیاد بکرێت".
ئەمڕۆ شەممە ١٥ی ئادار میدیای پارتی لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە وەزارەتی داراییەوە بلاویکردەوە" بۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی ئازار بە نووسراوێک چەند خاڵ دیاریکراون و دەبێت لە ئامادەکردنی لیستی مووچەدا ڕەچاو بکرێن".
ئەو خالانەش بریتین لە:
یەکەم: بە هیچ جۆرێک هیچ کەسێک لە لیستی مووچە زیاد نەکرێت بە هۆکاری ئەوەی کەسوکاری شەهیدە، یاخود لەبیر کراوە، یان هەر هۆکارێکی دیكە.
دووەم: پێویستە ڕوونکردنەوەیەک بە عەربی بە پەسەندکراوی ڕەوانە بکەن، کە تیایدا بەتەواوی ئاماژە بە وردەکارییەکان بدرێت، بۆ نموونە چەند کەس خانەنشین بوون، یان لە مۆڵەتدان، یان هەر حاڵەتێکی دیکە.
سێیەم: هیچ گۆڕانکارییەک لە لیستی مووچەدا ناکرێت، مانگی دوو دەبێتە بنچینە.
چوارەم: تەنیا مۆڵەتە بێ مووچەکان ئەگەر هەبێت لەکاتی دەست بەکاربوونیان بێت زیاد دەکرێن.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی باسی لەوەشکردووە" بەزوترین کات لیستی مووچەیان بۆ ڕەوانەی دارایی دەکرێت".