پەکەکە رایدەگەیەنێت"ئاشتی و ڕاگرتنی شەڕ بە تاکلایەنە ناکرێت، جەختیش دەکاتەوە لەوەی، هیچ هەنگاویک لەلایەن پەرلەمانی تورکیا بۆ ئاشتی نەنراوە..".
کۆمیتەی بەڕێوەبەری پەکەکە لە راگەیەنراویکدا کە بەبۆنەی نەورۆزی ٢٠٢٥ بڵاوی کردەوە، داوا دەکات گەورەترین چالاکیی بەڕێوە بچێت لە پێناو ئازادی عەبدولا ئۆجەلان.
پەکەکە رایگەیاندوە"بە گوێرەی مەرجەکانی بانگەوازەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان، مامەڵە کراوە و ئاگربەستیان ڕاگەیاندوە، بۆ ئەوەی هەنگاوی پراکتیکی بنرێت بۆ ئاشتی"، بەڵام دەشڵێت"ناتوانرێت هەنگاوی کردەیی بۆ وەستاندنی شەڕ بە شێوەیەکی تاکلایەنە بگرێتەبەر و دەبێت هەموو چەکەکان بێدەنگ بکرێن".
پەکەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات" هەرچەندە هێرشە سەربازییەکانی سوپای تورکیا بەراورد بە ماوەی پێشو تاڕادەیەک کەمیان کردوە، بەڵام لە ماوەی دو هەفتەی ئاگربەستی تاکلایەنەدا، بە گشتی ٧٣ هێرشی ئاسمانی و ٤١٧٥هێرشی تۆپ و ٨ هێرش بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراو ئەنجام دراون.".
پەکەکە باسی لەوەش کردوە"هیچ هەنگاویک لەلایەن پەرلەمانی تورکیاوە بۆ ئاشتی نەنراوە و سیستەمی ئیمراڵی وەک جاران بەردەوامە، بۆیە جەختی کردوەتەوە لە گۆڕینی دۆخی ئیمراڵی".