چیا جەمال
١. خواردنەوەی قاوە بەبێ شەکر
خواردنەوەی سێ کوپ قاوە بەبێ شەکر لە ڕۆژێکدا یارمەتیدەرە لە کەمکردنەوەی چەوری جگەر.
٢. وەرزشکرد
وەرزشکردن بە چڕییەکی مامناوەند، وەک ڕۆیشتنێکی خێرا ، پاسکیلسواری، یان ڕاکردن، بۆ ماوەی لانیکەم ١٥٠ خولەک لە هەفتەیەکدا ڕێگەیەکی ترە بۆ چارەسەرکردنی چەوری جگەر.
٣. خەوتن
پێویستە کەسێک بەلایەنی کەمەوە ٧ بۆ ٨ کاتژمێر بخەوێت ئەگەر بیەوێت نەخۆشی چەوری جگەر کەم بکاتەوە.
٤. پەیڕەکردنی ڕێجیمێکی تەندروست
بەتایبەت ئەو ڕێجیمانەی کە گرنگی بە سەوزە و میوە دەدەن، ڕێجیمێک کە بە پلەی یەکەم لەسەر بنەمای ڕووەک لە هەمان کاتدا کەمکردنەوەی خواردنی گۆشت بێت دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ چارەسەرکردنی ئەم نەخۆشییە.
٥.خواردنی خۆراکی کەم کالۆری
ئەم خۆراکانە کاریگەری ئەرێنییان لەسەر تەندروستی جگەر هەیە و رێگری لە دروستبوونی چەوری جگەر دەکەن.