Apora Logo

هەرچەندەکاری لەسەر کراوە بەڵام ژینگەی هەولێر بە ١١هەمین پیسترین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەندرێت

هەرچەندەکاری لەسەر کراوە بەڵام ژینگەی هەولێر بە ١١هەمین پیسترین شاری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەندرێت

ەپێی ڕاپۆڕتە نێودەوڵەتییەکان هەولێر بە 11ـهەمین شار هەژمار دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕووی پیسی هەواوە.

14/3/2025

عێراق یەکێک لەو پێنج وڵاتانەیە کە زۆرترین کاریگەریی گۆڕانی ئاو و هەوای لەسەرە و لەگەڵ ئەوەشدا خاوەن هەوا و ژینگەیەکی پیسە و ڕۆژانە بڕیار و ڕێنماییەکان بۆ پاکڕاگرتنی ژینگە دەردەچن، بەپێی ڕاپۆڕتە نێودەوڵەتییەکانیش هەولێر بە 11ـهەمین شار هەژمار دەکرێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا لە ڕووی پیسی هەواوە.

 

 

دکتۆر دلێر عەبدوڵڵا ئەحمەد شارەزا لە بواری وزەی نوێبوەوە و مامۆستا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، لەبارەی پسیبوونی هەواوە دەڵێت: "بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە لە زانکۆکان کراوە هەواکەمان پیسە و ئەو ماددە زیانبەخشانەی کە لە هەوای هەرێمی کوردستان و بە تایبەت هەولێر هەیە، ئاماژەی مەترسیدارن و داهاتوویەکی خراپتر چاوەڕێمان دەکات ئەگەر کاری لەسەر نەکرێت و هەوڵی کەمکردنەەوەی نەدرێت".

 

دەشڵێت: سەرچاوەکان بەکارهێنانی سووتەمەنییەکانن ئەوانەی کاربۆن و دووەم ئۆکیسدی کاربۆن لە هەوادا بڵاودەکەنەوە لەگەڵ کۆمەڵێک مەوادی دیکەی کیمایی ئەوانە ئاماژەن کە لە ژینگەیەکی خراپداین و کەشوهەواکەمان خراپ بووە و ئەگەر لێیگەڕێن کارەسات و مەترسی گەورەتر لەئارادایە، چونکە ئەو ستانداردەی کە بۆ پێوانەی هەوای پاک دیارییکراوە، هەوای هەرێمی کوردستان زۆر لەو پلەیە تێپەڕیووە و ئاستەکەی چەند هێندەی ڕێپێدراوەکانە کە لە ستانداردە جیهانییەکاندا هەیە، بێگومان ئه‌مه‌ش مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌یه‌ له‌سه‌ر داهاتوی هه‌رێم.

 

لەبارەی هۆکاری سەرەکی پیسبوونی ژینگە لە هەرێم، دکتۆر دلێر عەبدوڵڵا ئەحمەد وتی: هۆکاری سەرەکی بەکارهێنانی زۆری سوتەمەنییە و ژمارەی ئۆتۆمبێل و مۆلیدەمان زۆرە جگە لە کارگەکان کە زۆربەی ڕێکارە زانستیی و پابەندییەکانییان نیە بۆ بەکارهێنانی فلتەر وسوتەمەنی پاک، ئەوانە وایکردوە کە بە خێرایی هەواکەمان لە هەموو بابەتەکانی وەک زەوی و ئاو زیاتر پیس ببێت، ئەمە کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر ژیانى مرۆڤ و زیندەوەرەکان هەیە، ئەمە وا دەکات ڕەنگە ببێتە هۆی نەخۆشی و ڕێژەی نە خۆشییە نوێیەکان زیاد بکات، هەروەها منداڵی کەمئەندام و ئەوانەی کێشە لە مێشکیان هەیە بەردەوام لە زیادبوونە و ئەمە یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پیسبوونی ژینگە".


دکتۆر سەنعان عەبدوڵڵا، وتەبێژی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، تا ئێستا 15 رێنماییان دەرکردوە لەسەر پاراستن و چاککردنی ژینگە، لە ماوەکانی ڕابردو هەوڵەکانی حکومەت چڕکراوەتەوە لەسەر باشکردنی کوالێتی هەوا و لەم چوارچێوەیەشدا ڕێکاری یاسایی گیراوەتەبەر ئەو کۆمپانیایانەی کە کەمتەرخەم بوونە و پابەند نین.

 

لە چەند مانگی ڕابردوودا حکوومەتی هەرێم هەوڵێکی دەستپێکرد بۆ پاکڕاگرتنی هەوا و ژینگەی هەرێم بە تایبەت هەولێر و بۆ ئەم مەبەستە 59 پاڵاوگە داخران و لە پارێزگای دهۆکیش سەرجەم پاڵاوگەکان داخران و دوبارە پێویستە مامەڵەی دەستبەکارکردنەوە پێشکەش بکەن و ڕێنماییە ژینگەیی و تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن.


هه‌روه‌ها لەسەر ئاستی ھەرێمدا حەوت هه‌زار و 354 مۆلیده‌ی ئه‌هلی هه‌یه‌ كه‌ زۆرترین مۆلیده‌ی ئەھلی كه‌وتوه‌ته‌ پارێزگای ھەولێر كه‌ کە ژمارەیان سێ هەزار و 776 موەلیدەیە، هاوكات له‌ پارێزگای سلێمانی ھەزار و 759 موەلیدە و لە پارێزگای دھۆکیش ھەزار و 819 موەلیدە ھەیە.


ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ پڕۆژه‌ی ڕووناكی له‌ ٢١ گه‌ڕه‌كی پارێزگای هه‌ولێر و ١١ گه‌ڕه‌كی پارێزگای سلێمانی ده‌ستی پێكردووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ له‌ پارێزگای هه‌ولێر نزیكه‌ی ٤٥٠ مۆلیده‌ی كاره‌بایی كوژاونه‌ته‌وه‌.



;