دوو سەرچاوەی ئاگادار بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ڕووسیا لەم هەفتەیەدا لە کۆبوونەوەیەکی داخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ڕەخنەی توندی لە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا گرتووە و هۆشدارییداوە لە سەرهەڵدانی "جیهادیستەکان" لەوێ و ئەو توندوتیژیانەی چەند ڕۆژێک لەمەوبەر لە کەناراوەکانی سوریادا بینراون بە کۆمەڵکوژییەکەی رواندا بەراورد کردووە .
ڕەخنەی مۆسکۆ لە فەرمانڕەوا نوێیەکانی سوریا لە کۆبوونەوەی داخراوی ئەنجوومەنی ئاسایشی لە کاتێکدایە کە هەوڵەکانی بۆ مانەوەی دوو بنکەی سەربازی گەورە لە کەناراوەکانی سوریا، هەمان ئەو ناوچەیەی کە هەفتەی ڕابردوو پێکدادانەکانی نێوان پاشماوەکانی ڕژێمی لەکارخراو و هێزە ئەمنییەکان و سوپای سوریا بە هۆیەوە دەیان کەس لە هەردوولا کوژراون، جگە لە خەڵکی سڤیل.
توندوتیژییەکان لە ٦ی ئازاردا دوای هێرشکردنە سەر هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی نوێ سەریهەڵدا و کەسایەتییە سەربازییەکانی پێشووی دڵسۆز بۆ بەشار ئەسەدی سەرۆکی لابراو بەرپرسیارێتی ئەو روداوەیان گرتە ئەستۆ .
ئەم هێرشە بووە هۆی هەڵمەتێکی سەربازی بە سەرۆکایەتی هێزەکانی حکومەت، کە تێیدا چەند کەسێک لە مەزهەبی عەلەوییەکان کە بەشار ئەسەد سەر بەو مەزهەبەیە، تۆمەتبار کران بە کوشتنی ئەو گروپانەی کە تۆمەتبار بوون بەوەی پەیوەندییان بە حکومەتی نوێوە هەیە.
کرێملین کە ساڵانێک پێش لەکارلابردنی ئەسەد و هەڵاتنی بۆ ڕووسیا لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا پشتگیری لە ئەسەد دەکرد، ڕۆژی سێشەممە داوای کرد سوریا بە یەکگرتوویی بمێنێتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە لە پەیوەندیدایە لەگەڵ وڵاتانی دیکە لەسەر ئەو بابەتە.
بەڵام لێدوانەکانی لە کۆنگرەیەکی داخراودا بۆ ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دووشەممەی ڕابردوو کە بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمریکا کۆبوویەوە، زیاتر ئاماژەیان پێکرا، کە تیشکی خستە سەر ستراتیژی مۆسکۆ لە کاتێکدا کە هەوڵدەدات کاریگەرییەکانی خۆی لەسەر ڕەوتی سوریا دووپات بکاتەوە.
دوو سەڕچاوەی ئاگادار لەکۆبوونەوەکە ڕایانگەیاند، نوێنەڕی هەمیشەیی ڕووسیا لەنەتەوەیەکگرتووەکان، ڤاسیلی نەبێنزیا، "کوشتنی تائیفی" لەکەناراوەکانی سووریا بەجینۆسایدی ڕواندا لەساڵی 1994 بەڕاورد کردووە، کاتێک توتسی و هوتۆی میانڕەو بەشێوەیەکی سیستماتیکی لەلایەن توندڕەوەکانی هوتو بەسەڕۆکایەتی سوپای ڕواندا و میلیشیایەکی ناسراو بەئینتەڕئاهاموێ کوشت و بڕ کرن .
ئەو دوو سەرچاوەیە لە زاری نەبێنزیاوە هەروەها بە ئامادەبووانی وتووە "کەس" کوشتنەکەی لە سوریا ڕانەگرتووە.
شاندەکەی ڕووسیا ڕەخنەی لە هەڵوەشاندنەوەی سوپای سوریا و کەمبوونەوەی بەرفراوانی هێزی کاری کەرتی گشتی گرت و هۆشداریشیدا لەوەی کە ئەگەری هەیە سیناریۆی عێراق لە سوریا دووبارە ببێتەوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، نوێنەری ڕووسیا نیگەرانی خۆی دەربڕی لەوەی "چەکدارە تیرۆریستییە بیانییەکان" ڕۆڵێکی تێکدەرانە لە سووریا دەگێڕن.
ئاژانسەکە بە پشتبەستن بە سەرچاوە "ئاگادارەکان"ی خۆی ئاماژەی بەوە کردووە کە نوێنەرانی ئەمریکا، فەرەنسا و چین لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیگەرانییەکانی خۆیان لە بوونی چەکدارانی بیانی لە سووریاش پشتڕاستکردووەتەوە.
ڕووسیا دوو بنکەی سەرەکی لە سوریا هەیە کە بریتین لە بنکەی ئاسمانی حمەیمیم و بنکەی دەریایی تەرتوس (ئەلجەزیرە)
کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا توندوتیژییەکانی سوریا بە کۆمەڵکوژیی ڕواندا دەچوێنێت، نەبێنزیا بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند، "ئەوەی دەمەوێت لە ڕاوێژکارییە داخراوەکاندا دەیڵێم لەسەر بنەمای ئەو گریمانەیەی کە ڕاوێژکاری داخراون و هیچیان لێ دەرناچێت".