Apora Logo

ئیسرائیل دیمەشق بۆردومان دەکات

ئیسرائیل دیمەشق بۆردومان دەکات

ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا هێرشی کردووەتە سەر "بارەگایەکی فەرماندەیی تیرۆریستی" سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین.

13/3/2025

ئیسرائیل ڕایگەیاند کە ڕۆژی پێنجشەممە لە دیمەشقی پایتەختی سوریا هێرشی کردووەتە سەر "بارەگایەکی فەرماندەیی تیرۆریستی" سەر بە بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی فەلەستین.


ئەڤیچای ئەدرەعی، وتەبێژی سەربازیی ئیسرائیل بۆ میدیای عەرەبی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر

ڕایگەیاندووە، "دەسەڵاتی ئیسرائیل ڕێگە بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان نادات خۆیان لە ناوخۆی سوریادا جێگیر بکەن و دژی دەوڵەتی ئیسرائیل چالاکی بکەن، هەروەها بە زۆر لە دژی هەر هەوڵێکی لەو جۆرە بۆ چەسپاندنی چەقبەستوو مامەڵە دەکەن".



ئیسڕائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و هۆشداری دایە ئەحمەد ئەلشەرع، سەرۆکی سوریا ناسراو بە ئەبو محەمەد جولانی.


کاتز وتی: لە هەر شوێنێک چالاکیی تیرۆریستی ڕێکخراو لە دژی ئیسرائیل هەبێت، ئەوا ئەحمەد شەرع سەرکردەی ئیسلامی رادیکاڵ فرۆکەکانی ئیسرائیل لە ئاسمانی وڵاتەکەی دەبینێت  و لە ئامانجە تیرۆریستییەکان دەدەن. 


محەممەد ئەلحاج موسا وتەبێژی بزووتنەوەی جیهادی ئیسلامی لە ناوچەکانی فەلەستین بە  سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند؛ کەوا ئەو بینایەیە کەوا بە ئامانج گیراوە چۆڵ بوە و کەسی تێدا نەبوە

حەج موسا گوتیشی: "ئەو باڵەخانەیەی کە کراوەتە ئامانج، ماڵی یەکێک لە ئەندامەکانمان بووە و چۆڵ بووە، بۆیە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە". 


وتەبێژی جیهادی ئیسلامی زانیاری زیاتری دا و وتی : بانگەشەی داگیرکەر کە بارەگایەکی بزووتنەوەی کردۆتە ئامانج، نمایشێکە و هەوڵێکە بۆ دروستکردنی وێنەیەکی نادروست لە ژێر ڕۆشنایی ئەو شکستە بەردەوامەدا.



;