Apora Logo

سەرۆكوەزیرانی نوێی كەنەدا دەستبەكار دەبێت

سەرۆكوەزیرانی نوێی كەنەدا دەستبەكار دەبێت

بریارە مارك كارنی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی كەنەدا دەستبەكار بێت

13/3/2025

بریارە مارك كارنی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی كەنەدا دەستبەكار بێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە مەراسیمێك بە ئامادەبوونی شا چارڵز شای سێیەمی كەنەدا، لەبەردەم پارێزگاری گشتیدا سوێندی یاسایی دەخوات.

میدیا جیهانییەكان سەبارەت بە دەستبەكاربوونی مارك كارنی وەك سەرۆكوەزیرانی نوێی كەنەدا زانیاری نوێ دەخەنەڕوو.

میدیاكان بڵاویان كردەوە، دوای جەستن ترودۆ، كە لە سەرەتای مانگی ١ـی ئەمساڵدا دوای نزیكەی ١٠ ساڵ لە دەسەڵاتدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ مارك كارنی تەمەن (٥٩ ساڵ) پارێزگاری پێشووی بانكی ناوەندیی لە مەراسیمێكدا بە ئامادەبوونی شا چارڵزی سێیەم شای كەنەدا، لەبەردەم پارێزگاری گشتیدا سوێندی یاسایی دەخوات.

ئاماژە بەوەشكراوە، سەرۆك وەزیرانی نوێ و ئەندامانی حكومەتەكەی لە ئۆتاوا، كاتژمێر ١١ـی بەیانی سبەینێ لەبەردەم ماری سیمۆن، پارێزگاری گشتی، سوێندی دەستووری دەخۆن.

جێگای ئاماژەیە، دوای فشارەكانی ئەمریكا و باج خستنە سەر كەنەدا، جەستن ترودۆ سەرۆكوەزیرانی ئەو وڵاتە دەستلەكاركێشانەوەی خۆی ڕاگەیاند، دواتر لە هەڵبژاردنێكدا مارك كارنی تەمەن ٥٩ ساڵ زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا و وەك سەرۆك وەزیرانی كەنەدا هەڵبژێردرا.


;