بەپێی بڕیارێکى دادگاى تێهەڵچونەوەى سلێمانى، بۆ لەمەودوا دادوەریی تایبەت بە کەیسەکانى رۆژنامەنوسان لە دادگاى شارەکە تەرخان کراوە و لەمەودوا رۆژنامەنوسان بەپێی یاساى رۆژنامەگەریی سکاڵاکانیان یەکلایی دەکرێتەوە.
بەپێی فەرمانێکى کارگێڕیی عومەر ئەحمەد محەمەد، سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوەى ناوچەى سلێمانى، تایبەت بە کەیسەکانى رۆژنامەنوسان دوو بڕیارى دەرکردوە کە ئەمانەن:
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/ 1 تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنوسان لەناو شاری سلێمانی و یاسای ژمارە 35ـی ساڵی 2007 یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت.
دوەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/6 دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان
ئەم بڕیارانەى دادگاى سلێمانى، لە بەروارى دەرچونییەوە کە ئەمڕۆیە جێبەجێ دەکرێت.