کەشناسێکی شارەزای هەرێم پێشبینی دەکات شەپۆلێکی بەفر و سەرما لە رۆژی نەورۆزدا رووبکاتە هەرێم.
ئاراز جەبار پسپۆری بواری کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، بەگوێرەی دواین گۆڕانکاری نەخشەکانی کەش وهەوا پێشبینی ئەکرێت لە ١٩ ی ئازار شەپۆلێکی مامناوەندی بارانبارین لە ئەنجامی کاریگەری و هاتنەخوارەوەی نزمەپاڵەپەستۆی جەمسەری باکور هەرێمی کوردستان و بەلاوازیش ناوچەکانی دیکەی عێراق بگرێتەوە.
ئەو پسپۆرە ئەوەش دەخاتەڕوو، هەر لەگەڵ ئەو شەپۆلەدا لە رێکەوتی ٢٢ ی ئازار بارستە هەوا ساردەکە دەگاتە ناوچەکانمان و جارێکی دیکە کەشی سارد و زستانەیی دەستپێدەکاتەوە، لەم قۆناغەدا پێشبینی بەفر لە ناوچە شاخاویەکان دەکرێت و رێژەی بارانەکەش زیاتر و فراوان ئەبێت.
ئەوە لە کاتێکدایە کە تا ئێستا رێژەی بارانبارین بە بەراورد بە ساڵی رابردوو زۆر کەمە.