Apora Logo

بارزانی و عەبدی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

بارزانی و عەبدی پەیوەندیەکی تەلەفۆنیان ئەنجام دا

هەردوو لا دواین گۆرانکاریەکانی سوریایان تاوتوێ کردوە و هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە دەبێت هەڵوێستی کورد لە پڕۆسەی سیاسی لە سوریادا یەکگرتوو بێت

12/3/2025


ئەمڕۆ دووشەممە بارەگای بارزانی لە بڵاوکراوەیەکدا کە بە هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی بڵاو کرابۆوە تێیدا باس لە پەیوەندی نێوان مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی و مەزلوم عەبدی فەرماندەی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات

ئاماژەش بەوە دراوە کە هەردوو لا دواین گۆرانکاریەکانی سوریایان تاوتوێ کردوە و هەروەها جەختیان لەوە کردۆتەوە کە دەبێت هەڵوێستی کورد لە پڕۆسەی سیاسی لە سوریادا یەکگرتوو بێت

 

دەقی بڵاو کراوەکە

"ناوەڕۆکی پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی

ڕۆژی چوارشەممە 12ی ئاداری 2025 لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی نێوان سەرۆک مەسعود بارزانی و بەڕێز مەزلووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا، بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکارییەکانی سووریا تاوتوێ کرا.

لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا بەڕێز مەزلووم عەبدی وردەکاریی و دەرئەنجامی سەردانی خۆی بۆ دیمەشق و لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ حکوومەتی سووریا بۆ سەرۆک بارزانی شی کردەوە.

هەر لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا جەخت لەسەر ئەوە کرایەوە کە پاڵپشتی لە هەر هەنگاوێک بکرێت کە ببێتە هۆی ئاشتی و سەقامگیری لە سووریا و هەروەها ئەوەش دووپات کرایەوە کە پێویستە لە هەنگاوەکانی داهاتووی پڕۆسەی سیاسیی سووریادا هەڵوێستی کوردی یەک بێت."



;