ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانی توركیا بۆسه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا به‌رده‌وامن و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هێزه‌كانیان چوار درۆنیان خستوه‌ته‌خواره‌وه.
ناوه‌ندی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی هێرشه توركیا و چه‌كدارانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ی بڵاوكرده‌وه و به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌ش، چوار درۆنی توركیا خراونه‌ته خواره‌وه، ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی سه‌رباز و دوو سیسته‌می ڕاداریش تێكشكێندراون.
هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ماوه‌ی سێ مانگه به دڕنده‌رترین شێوه هێرشه‌كانی توركیا و چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌و وڵاته له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كانی باكور و ڕۆژهه‌ڵاتی سوری به‌رده‌وامن، له‌و هێرشانه‌دا هه‌مو چه‌كێكی قورس، فڕۆكه‌ی جه‌نگی و بێفڕۆكه‌وان به‌كارده‌هێنن".
رونیكردۆته‌وه، له به‌ره‌ی به‌ندوای تشرین دوێنێ سێشه‌ممه سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانیان، به چه‌كی قورس گونده‌كانی ده‌روبه‌ری به‌نداوی تشرینیان بۆردومان كرد، هاوكات فڕۆكه‌ی جه‌نگی گوندی خربه‌ت ئه‌ل زه‌مالای له باكوری به‌نداوه‌كه بۆردومانی كرد و له ئه‌نجامدا زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه.
ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، "هێزه‌كانی سوپای توركیا هه‌وڵیاندا به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان له دژی سه‌نگه‌ری هێزه‌كانمان هێرش ئه‌نجام بده‌ن، له ئه‌نجامدا هێزه‌كانمان چوار له‌و فڕۆكه بێفڕۆكه‌وانانه‌یان خسته‌خواره‌وه".
باسی له‌وه‌شكردوه، له به‌ره‌ی قه‌ره‌قۆزاق فڕۆكه‌ی جه‌نگی له ده‌روبه‌ری پردی قه‌ره‌قۆزاق گوندی خه‌سه‌قی بۆردومان كرد، له ئه‌نجامدا زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه، هه‌روه‌ها سوپای توركیا و چه‌كداره‌كانیان، گونده‌كانی ئه‌ل تینا، جه‌دا، بیر حسۆ، خه‌سه‌ق، دیكان، مه‌لحه و سه‌نه و گردی سێڤێ و قه‌ره‌قۆزاقیان به زیاتر له ٨٠ هاوه‌ن تۆپباران كرد و زیانێكی ماددی به‌ر موڵك و ماڵی گوندنشینان كه‌وت.
ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه، له دژی هێرش و بۆردومانه‌كانی توركیا، "شه‌ڕڤانانمان هێرشیانكرده سه‌ر باره‌گایه‌كی سوپای توركیا له ده‌روبه‌ری پردی قه‌ره‌قۆزاق، له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێلێكی سه‌ربازی تێكشێكندرا، كه بۆ گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌كارده‌هێندرا، هه‌روه‌ها له دژی باره‌گایه‌كی له ڕۆژئاوای پرده‌كه چالاكییان ئه‌نجامدا، له‌و چالاكییه‌دا چوار سه‌ربازی توركیا بریندار بون و دو سیسته‌می ڕاداریش تێكشێندران"