ئاژانسی هەواڵی عێراقی لە زاری وتەبێژی سودانییەوە بڵاویکردەوە، "هەندێک لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیال میدیا گرتە ڤیدیۆیەکیان بڵاوکردەوە کە تیایدا ژمارەیەک هاووڵاتی سوری کە لە عێراق کاردەکەن لە لایەن گروپێکی دەمامکدارەوە کە خۆیان ناو ناوە" پێکهاتەکانی جەماوەریی یا عەلی" . دوا بەدوای ڕوداوەکەش سەرۆکوەزیرانی عێراق، بڕیاری پێکهێنانی تیمێکی ئەمنی تایبەتمەندی دا بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانەی کە ئەم کارە نایاساییانە ئەنجام دەدەن.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەم کردەوانە هێرشی ئیدانەکراون بەپێی یاسا، و پێشێلکردنی هەموو بەها مرۆیی و ئەخلاقییەکانن، و نوێنەرایەتی پێشێلکردنی کەرامەت و مافەکانی مرۆڤ دەکەن".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: قووڵایی پەیوەندی نێوان هەردوو گەلی برای عێراق و سوریا دووپات دەکەینەوە، هەروەها یاساکە بە تەواوی جێبەجێ دەکرێت بۆ هەر کەسێک کە سەلمێندرا کە دەستی هەبووە لە ئەنجامدانی ئەو هێرشانە، بەبێ هیچ نەرمی و جیاکارییەک، ئەمەش وەک دووپاتکردنەوەی پرەنسیپی سەروەری یاسا و پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.
لای خۆیەوە وەزارەتی دەرەوەی سوریا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: ئیدانەی ئەو شتانە دەکەین کە سورییەکان لە عێراق تووشی دەبن و ئەو کارانەش پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێکدەهێنن.
داوا لە حکومەتی عێراق کرا لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە بکات و هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بگرێتەبەر بۆ دڵنیابوون لە ئاسایش و سەلامەتی ئەو سوریانەی نیشتەجێی عێراقن.