Apora Logo

ئەمرۆ (34) ساڵ بەسەر ئازادكردنی هەولێر تێپەر دەبێت

ئەمرۆ (34) ساڵ بەسەر ئازادكردنی هەولێر تێپەر دەبێت

ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینى دانیشتووانی هەریەكە لە ناوچەكانی هەولێر و دووزخورماتووە،

11/3/2025

ئەمڕۆ ساڵیادی راپەڕینى دانیشتووانی هەریەكە لە ناوچەكانی هەولێر و دووزخورماتووە، كە لە ڕۆژى١١ـی ئاداری ساڵى ١٩٩١ هاوڵاتییانی ئەو ناوچانە راپەڕینیان دەستپێکرد و سنوورەكانیان ئازاد كرد.

لە ڕۆژى ١١ـی ئادار، دانیشتووانی هەریەكە لە ناوچەكانی هەولێر و دووزخورماتوو لە دژى ڕژێمی بەعس ڕاپەڕینیان ئەنجامدا و توانرا ناوچەكانیان لە دەستی ڕژێمی بەعس ئازاد بكەن.

ئەوەش لەكاتێكدایە، لە ڕۆژی ٥ـی ئاداری ساڵی ١٩٩١ هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دژی ڕژێمی بەعس راپەڕین و توانیان لە ماوەیەكی كەمدا بەشێكی زۆری ناوچەكانی هەرێمی كوردستان ڕزگار بكەن.

جێگای ئاماژەیە، لە پاش ٣٤ ساڵ لە ئەنجامدانی ڕاپەڕین بەشێكی زۆری هاوڵاتییانی هەرێمی كوردستان دەڵێن، ئامانجەكانی ڕاپەرین بە دی نەهاتوون و حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ئاست چاوەڕوانییەكانی هاوڵاتیاندا نەبووە.


;