Apora Logo

ترەمپ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکات

ترەمپ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکات

تەیف سامى، وەزیرى دەرایی عێراق خەڵکى هەرێمى کوردستانى عێراق برسى دەکات

11/3/2025

سیناتۆرێکى ئەمەریکیی: ترەمپ چارەسەرى کێشەى موچەى فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان دەکات

سیناتۆرێکى ئەمەریکى داواى خێرا جێبەجێکردنى سزا دەکات بەسەر بانکى رافیدەیندا و هەڕەشەش لە تەیف سامى، وەزیرى دارایی عێراق دەکات و دەڵێت: کوردەکانى برسى کردوە و ترەمپ چارەسەرى دەکات.


جۆو وێڵسن،کۆنگرێسمانى کۆمارییەکانى ئەمەریکا لە تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتى:" پێویستە سزاى بانکى رافیدەین بدرێت".

ئاماژەى بۆ ئەوەکردوە کە پێویستە وەزارەتى گەنجینەى ئەمەریکا چیتر سزاکانى سەر بانکى رافیدەین دوانەخات کە ملیۆنان دۆلار بۆ هێزە چەکدارەکانى عێراق سپى دەکاتەوە.

نوسیویەتى:" لەگەڵ ئەم سپیکردنەوەى پارەیەشدا، تەیف سامى، وەزیرى دەرایی عێراق خەڵکى هەرێمى کوردستانى عێراق برسى دەکات و موچەکانیان نانێرێت، بەڵام ترەمپ خۆى چارەسەرى دەکات.

ئەوەش لەکاتێکدایە، نزیک دەبینەوە لە نیوەى مانگى ئازار، بەڵام تا ئێستا عێراق موچەى مانگى شوباتى فەرمانبەرانى هەرێمى خەرج نەکردوە



;