ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند کەوا رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئازار دەکرێتە پشوو، لە پۆستێکیدا لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیان بە پشت بەستن بە یاسای ژمارە ١٢ی تایبەت بە پشوە فەرمیەکان رۆژی ١٦ ئازاری کردوە بە پشووی فەرمی و دەوامی دامودەزگاکان رادەگیرێت
دەقی راگەیەندراوەکە
ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزایران : رۆژی یەکشەممە ١٦ی دەوامی دامودەزگاکان رادەگیرێت .
بڕیاردرا ڕۆژی یەکشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ دەوامی فەرمی ڕابگیرێت، هاوکات لەگەڵ ساڵیادی ئەو تاوانانەی ڕژێمی سەدامی بەعسی دژ بە گەلی عێراق ئەنجامیاندا لەبەر ساڵیادی ئەو تاوانانەی کە حکومەتی بەعس دەرحەق بە رۆڵەکانی خۆی ئەنجامی داوە کە ئەوانیش خۆی دەبینێتەوە لە کۆمەڵکوژیەکانی ( هەڵەبجە ، ئەنفال و گۆڕەبەکۆمەڵەکان ،راپەڕینی شەعبانیە ، کوشتنی زانا و بە ئامانجگرتنی حزبەکان ) ئەمەش بە پشت بەستن بە بڕگەکانی ماددەی (١/یەکەم /ڵ) لە یاسای پشوە فەرمیەکانی ژمارە (١٢) ی ساڵی ٢٠٢٤
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران
١٠ی ئازاری ٢٠٢٥