Apora Logo

هەسەدە چەند هێرشێکی دەوڵەتی تورکیا پوچەڵ دەکاتەوە

هەسەدە چەند هێرشێکی دەوڵەتی تورکیا پوچەڵ دەکاتەوە

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی تورکیایان پوچەڵ کردەوە

10/3/2025

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی تورکیایان پوچەڵ کردەوە کە ١٢ گوند و گردەکانی سەر بەنداوی تشرین و میحوەری قەرقۆزاکیان کردە ئامانج. 


ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانیان هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر بەنداوی تشرین و میحوەری قەرقۆزاک پووچەڵ کردووەتەوە". 


دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە: 


بەرەی بەندوای تشرین؛ سوپای تورکی داگیرکەر تەواوی شەوی شەمە/یەک شەمە بە تۆپهاوێژی قورس و گولە هاوەن دەورووبەری بەنداوی تشرینیان تۆپباران کرد، هاوکات بە فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیش بەسەر هەرێمەکەدا دەسووڕانەوە، لەو کاتەی چەکدارەکان  لە ئامادەکارییدا بوون بۆسەر خاڵێکی هێزەکانمان لە گوندەکانی باکووری بەنداوەکە، یەکینەکانی شەهید هاروون گورزێکی توندیان لە چەکدارەکان دا ، لە ئەنجامدا چەکدارێک کوژرا و چەندانی دیکەش بریندار بوون.


لە گوندی ئیمامەی بەرەی دێرحافر شەڕڤانان بەرپەچی هەوڵە هێرشبەرییەکانی چەکدارەکانیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەکدارێک بریندار بوو.


بەرەی قەرەقۆزاق؛ هێزەکانمان لە دژی خاڵ و بارەگای داگیرکەران و چەکداراندا سێ چالاکی سەرکەووتوویان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ڕێژەیەکی زۆر لە چەکداران بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان دەستنیشان نەکراوە.


فڕۆکەی جەنگی دووژمن، زنجیرە هێرشێکی لە دژی گوندەکانی تینا، مەلحە، خەسەق، گۆڕەپانی سرین ئەنجام دا و زیانێکی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەووت.


هەروەها چەکداران و داگیرکەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندەکانی تینا، جادا، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، سینا، گردەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە تۆپهاوێژ، تانک، موشەک و هاوەن تۆپباران کرد، لە کۆیی ئەو گوندانەدا زیاد لە ٥٠ گولە تۆپییان بەرکەوت و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.


هەروەها لە تەواوی ڕۆژەکەدا فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەوارەکانیاندا دەسووڕایەوە.


;