Apora Logo

وەزارەتی دارایی عێراق میلاکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ناخەنە سەر عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق میلاکی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک ناخەنە سەر عێراق

ئاپۆڕا نیوز

10/3/2025


بە بیانووی رێگری یاسایی وەزارەتی دارایی عێراق ئامادە نین میلاکی مامۆستایانی کوردی لە کەرکوک بخەنە سەر حکومەتی عێراق

ئەمڕۆ دووشەممە سامان سیوەیلی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لە پۆستێکدا لە پێگەی فەرمی وەزارەت لە تۆڕی کۆمەڵایوەتی فەیسبووک رایگەیان کە پاش گفتوگۆی زۆر و چەند جارێک سەردان کردنیوەزارەتی دارای عێراق و پێداگیربونمان لەسەر زامن کردنی مافی مامۆستایانی خوێندنی کوردی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان بەڵام حکومەتی عێراق بە بیانوی رێگری

یاساییەوە بە نەرێنی وەڵامیان داوینەتەوە

 

دەقی بڵاو کراوەکە

ڕاگەیەندراوێک لەوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەوە :

وەزارەتمان بەمەبەستی گواستنەوەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک و ناوچە کودستانیەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ سەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی فیدراڵ ، چەند جارێک سەردان و کۆبوونەوەی ئەنجامداوە لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە و دارایی عێراقی فیدراڵ ، کە داواکاری گواستنەوەی ئەو مامۆستایانەمان پێشکەشکردوە و پێداگیر بووین کە مافی داراییان زامن بکرێت و پرۆسەی گواستنەوەیان بۆ ئەنجام بدرێت. بەڵام شاندی حکومەتی عێراقی فیدراڵ لە وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی دارایی پێیان راگەیاندین کە رێگری یاسایی هەیە بە گوێرەی ماددەی ٧٧ ی یاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ ناتوانن ئەو کارە ئەنجام بدەن ، لەم بارەیەشەوە ئەم ڕێگرییە یاساییەیان لە کۆنوسدا واژۆکردوە و ئاراستەی بەرێز سەرۆکوەزیرانی عێراقی فیدراڵ کراوە.

سامان سیوەیلی

وتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٠ ی ٣ ی ٢٠٢٥

;