ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه سوپای توركیا گوندێكی شارۆچكه‌ی سیرینی له سنوری كۆبانێ بۆردومان كرد و له ئه‌نجامدا منداڵێك گیانی له‌ده‌ستدا و دوو منداڵی دیكه‌ش برینداربون.
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كان، فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كانی سوپای توركیا، گوندی بیر حه‌سۆی باشوری كۆبانێ، گوندی گه‌رافی شارۆچكه‌ی سیرین و ده‌وروبه‌ری به‌نداوی تشرینیان بۆردومان كرد.
له‌زانیاریه‌كاندا هاتوه، به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی سوپای توركیاوه، له گوندی گه‌راف منداڵێكی ته‌مه‌ن 13 ساڵی به ناوی فه‌واز مسته‌فا ئیبراهیم گیانی له‌ده‌ستدا و هه‌روه‌ها دوو برا به ناوه‌كانی عه‌بدلنافع محه‌مه‌د مستۆ ته‌مه‌ن نۆ ساڵ و و عه‌بدلڕه‌حیم محه‌مه‌د مستۆ ته‌مه‌ن 13 ساڵ برینداربون.