Apora Logo

وەزارەتی کارەبا: دەنگۆی وەرگرتنی باج لە بەرامبەر دانانی "سیستمی سۆلار" ڕاست نییە

وەزارەتی کارەبا: دەنگۆی وەرگرتنی باج لە بەرامبەر دانانی "سیستمی سۆلار" ڕاست نییە

وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، سەرلەبەری ئەو دەنگۆیانە رەتدەكەنەوە كە باس لەوە دەكەن حكومەت لەبەرامبەر دانانی سیستەمی سۆلار(بەرهەمهێنانی كارەبا بە وزەی خۆر) لەلایەن هاوڵاتیانەوە، باج وەردەگرێت.

10/3/2025

وەزارەتی كارەبا، لە رونكردنەوەیەكدا وتویەتی"ماوەیەکە لە سۆشیاڵ میدیا دەنگۆی ئەوە بڵاوبوەتەوە، گوایە حکومەتی هەرێم لە بەرانبەر دانانی سیستەمی سۆلار (بەرهەمهێنانی کارەبا بە وزەی خۆر) لە لایەن هاوڵاتیانەوە، باج وەردەگیرێت."


ئاماژەی بەوەشداوە "بەڕێوەبەرایەتیی وزە نوێبوەکان لە وەزارەتی کارەبا سەر لە بەری ئەم دەنگۆیە رەتدەکاتەوە و پێداگیری لەسەر هەوڵ و پلانەکانی خۆی بۆ یارمەتیدان و ئاسانکاریی دەکات، بۆ ئەوەی هاوڵاتییان بتوانن سیستەمی سۆلار پاوەر دابنێن."


وتوشیەتی"لە یاسای نوێی وەزارەتی کارەباشدا هاتوە، هەر بەشداربویەکی کارەبا، ئەگەر سیستەمی سۆلار پاوەری هەبێت، دەتوانێت لە کاتی بونی بەرهەمی زیادەی کارەباکەی بەشە زیادەکەی لەو کاتانەی پێویستی پێی نەبێت بداتەوە ناو تۆڕی کارەبای هەرێم و تێچوی کارەبای بە شێوەی لەبری (مقاصة) لەسەری کەم دەبێتەوە."

;