Apora Logo

فازڵ نەبی: هۆکاری سەرەکی نەناردنی مووچە ئەم سێ خاڵەیە

فازڵ نەبی: هۆکاری سەرەکی نەناردنی مووچە ئەم سێ خاڵەیە

د. فازڵ نەبی رایگەیاند، سێ گرفت، هۆکاری سەرەکی نەناردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستانن، دەشڵێت؛ ئەگەر چارەسەر نەکرێت، هەموو مانگێک کێشە بۆ مووچە دروست دەبێت.

10/3/2025

د. فازڵ نەبی، بریکاری پێشووتری وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا ئاشکرایکرد، لە ئێستادا مووچەی موچەخۆرانی هەرێم سێ گرفتی هەیە، ئەوانیش؛


یەکەم- لە لیستی مووچەخۆران، زیادکردنی هەندێک ناو، و کەموکورتی لە هەندێک ناو هەبووە، بەڵام بە گشتی ئەم کێشەیە چارەسەر دەکرێت.


دووەم- پرسی هەژماری من و تەوتینە، کە بەغدا داوا دەکات هەژماری منی ڕادەستبکرێت، تائێستا هەرێم نەچووەتە ژێرباری ئەو داواکارییە، بەڵام ئەم خاڵەش گرفتی گەورە نییە و دەکرێت چارەسەر بکرێت.


سێهەم- کە گرفتی سەرەکییە، داهاتی نانەوتییە. بەهۆی ئەوەی بەغدا ئامار و زانیاری لەلایە، کە داهاتی نانەوتی هەرێم لە نێوان ٣٠٠ ملیار بۆ ٣٥٠ ملیار دینارە، دەبێت لەو بڕە نیوەی رادەست بکرێت، بەڵام بۆ مانگی یەک حکومەتی هەرێم 51 ملیار دیناری رادەست کردووە و بەغدا لە سەرووی 100 ملیار دینارەوە داوا دەکات.

بەوهۆیەوە کێشە دروست بووە و ئەگەر چارەسەر نەکرێت، هەموو مانگێک کێشە بۆ مووچە دروست دەبێتەوە.

;