سه‌رۆكى ئه‌مریكا رایگه‌یاند: به‌م نزیكانه سه‌باره‌ت به‌ئێرانه‌وه شتێك ڕووده‌دات، وده‌ڵێت: جیهان له‌ساتێكی سه‌رنجڕاكێشی مێژوودایه.
دوناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا له‌كۆشكی سپی ڕاگه‌یاند: به‌و هیوایه‌ی بتوانین ڕێككه‌وتنێكی ئاشتیمان له‌گه‌ڵ ئێران دا هه‌بێت، من لێره‌دا باسی به‌هێزی ولاوازی ناكه‌م، ته‌نها ده‌ڵێم وام پێ باشتره ڕێككه‌وتنێكی ئاشتی ببینم.
هه‌روه‌ها پێش ئه‌و لێدوانه، ترامپ له‌به‌شێكی چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فۆكس بزنس ڕایگه‌یاندوه: نامه‌یه‌كی بۆ سه‌ركرده‌كانی كۆماری ئێران ناردووه وهیوای ده‌ربڕیوه كه به‌دانوستان ڕازی بن. پێده‌چێت نامه‌كه‌ی سه‌رۆك ترامپ بۆ عه‌لی خامنه‌یی ڕێبه‌ری باڵای كۆماری ئێران بێت.
له‌كاتێكدا ترامپ ڕه‌تی نه‌كرده‌وه كه له‌بژارده‌ی سه‌ربازی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ كۆماری ئێران كه‌ڵك وه‌ربگیرێت، به‌ڵام وتیشی: پێم باشه دانوستان بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به ڕێككه‌وتن.
ترامپ له‌درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی: ته‌نها ده‌توانم ئه‌وه‌تان پێ‌بڵێم، چركه‌ساتی سه‌نجڕاكێشمان له‌به‌رده‌مدایه. له‌قۆناغه‌كانی كۆتاییداین له‌گه‌ڵ ئێران، بزانین چی ده‌بێت. ناتوانین ڕێگه بده‌ین چه‌كی ئه‌تۆمییان هه‌بێت.