Apora Logo

ئەحمەد شەرع :رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو چاوەڕوانکراو بوون

ئەحمەد شەرع :رووداوەکانی چەند رۆژی رابردوو چاوەڕوانکراو بوون

، ئەوەی روودەدات ئالنگاری چاوەڕوانکراو بوون، دڵنییتان لەبارەی مانەوەی وڵاتەکە دەدەینێ

9/3/2025

سەرۆکی کاتی سوریا رایگەیاند، ئەو رووداوانەی ماوەی چەند رۆژێکە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکەی گرتووەتەوە چاوەڕوانکراوبوون، جەختیشیکردەوە، پێویستە پارێزگاری لە یەکپارچەیی خاکی سوریا بکرێت.

ئەحمەد شەرع سەرۆکی کاتی سوریا لەکاتی بەڕێوەچوونی نوێژی بەیانی لە وتارێکدا کە لە یەکێک لە مزگەوتەکانی دیمەشقدا پێشکەشیکرد رایگەیاند، ئەوەی روودەدات ئالنگاری چاوەڕوانکراو بوون، دڵنییتان لەبارەی مانەوەی وڵاتەکە دەدەینێ.

وتیشی، پێویستە پارێزگاری لە یەکێتیی نیشتمانیی و ئاشتیی ناوخۆیی بکرێت، دەتوانین بەیەکەوە لەم وڵاتەدا بەپێی پێویست لەم وڵاتەدا بژین.

ماوەی چەند رۆژێکە شەڕی نێوان عەلەوییەکانی سوریا و سوپای سوریا و چەندین گروپی نزیک لەحکومەتی کاتی سوریا لە لازقییە بەردەوامە و بەپێی دوایین ئاماری روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ تا ئێستا نزیکەی هەزار کەس بوونەتە قوربانی.


;