دواى ئەوەى سێ راوچى لەلایەن مەفرەزەیەکى پۆلیسى دارستانى زینانە دەستگیر دەکرێت، چەند چەکدارێکى کۆماندۆ هەڵدەکوتنە سەر بنکەى پۆلیسى دارستان و یەکێک لە راوچییەکان لەدەست پۆلیس دەردێنن.
روداوەکە بەم جۆرە رویداوە
، ئەمڕۆ شەممە 8ـى مارسى 2025، مەفرەزەیەکى پۆلیسى دارستانى زینانە، لەکاتى گەڕان و بەدواداچوونەکانیان چاویان بە گروپێک راوچى دەکەوێت و دەکەونە شوێنیان، دواتر راوچییەکان بە ئۆتۆمبێلەکانیانەوە هەڵدێن، بەڵام دواى ماوەیەک ئۆتۆمبێلەکەیان وەردەگەڕێت و پۆلیس سێ راوچیان دەستگیر دەکات. سەرچاوەیەکى بەرپرس لە زینانە رایگەیاند ،”دواى دەستگیرکردنى راوچییەکان، دەیانهێننەوە بۆ بنکەى پۆلیسى دارستان، بەڵام دواتر ژمارەیەک چەکدارى هێزى کۆماندۆ هەڵدەکوتنەسەر بنکەکە و بە زەبرى هێز و هەڕەشەلێکردن، یەکێک لە راوچییەکان لەگەڵ خۆیان دەبەن”. وەک باسىشیان کرد ، لە کاتى دەستگیرکردنى راوچییەکان دوو ئۆتۆمبێلى نیسان پەترۆڵ و دوو چەکى جۆرى کڵاشینکۆف و تاپڕێک، دەستیان بەسەرداگیراوە.