ئەنجومەنی فیدڕاڵی سویسرا ڕایگەیاند، بڕیاریداوه بە بلۆككردنی سه‌روه‌ت و سامانی به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی پێشوی سوریا و كه‌سه نزیكه‌كانی ئه‌و وڵاته، كه كۆتایی ساڵی ڕابردو ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌ستی هه‌یئه‌ی ته‌حریر شام ڕوخێنرا.
ئەنجومەنەکە ڕایگەیاندووە، کارەکانیان بۆ دڵنیابوونە لەوەی هیچ پارەیەکی ئەسەد لە سویسرا ناچێتە دەرەوە ، پێش ئەوەی پشکنینی دادوەرییان بۆ بکرێت سەبارەت بە یاساییبوونی.
ڕوونیشی کردەوە، ئەگەر لە داهاتوودا دەرکەوت کە ئەو پارانە سەرچاوەی نایاسایین، سویسرا هەوڵی گەڕاندنەوەی ئەو پارانە دەدات بە شێوەیەک کە سوودی بۆ گەلی سوریا هەبێت.
ئەنجومەنەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو ڕێوشوێنانەی گیراونەتەبەر "ئەو کەسانە دەکەنە ئامانج کە لەژێر دەسەڵاتە تاکڕەوەکانی بەشار و حافز ئەسەدی باوکی‌دا پۆستی گشتییان هەبووە ، یان ئەوانەی پەیوەندییەکی نزیکی خێزانی، کەسیی، یان بازرگانییان لەگەڵدا هەبووە".
مانگی کانونی دوەمی ساڵی ڕابردو حکومەتی سویسرا ڕایگەیاندبو، کە سامانی بلۆككراوی سوریا لە سویسرا بە بەهای 112 ملیۆن دۆلار هەیە، کە زۆربەیان ساڵانێکە بلۆككراون، ئەوەش بەهۆی سزاکانی یەکێتی ئەوروپا کە لە مانگی ئایاری 2011 بەسەر سوریادا سەپاندبوی.