Apora Logo

دۆناڵد ترەمپ بۆ حەماس بارمتەکان ئازاد بکەن، ئەگینا دۆزەختان پیشان دەدەم.

دۆناڵد ترەمپ بۆ حەماس بارمتەکان ئازاد بکەن، ئەگینا دۆزەختان پیشان دەدەم.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووند ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس دەکات

6/3/2025

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا پەیامێکی تووند ئاراستەی بزووتنەوەی حەماس دەکات و دەڵێت،"ئەگەر سەرجەم بارمتەکان بەزووترین کات ئازاد نەکەن، هەمووتان لەناو دەبەم و غەززەتان پێ چۆڵ دەکەم." 

ئەمرۆ پێنجشەممە، 6ـی 3ـی 2025، دۆناڵد ترەمپ لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (سۆشاڵ تروس)، پەیامێکی ئاراستەی سەرکردایەتیی حەماس و خەڵکی غەززە کردووە و داوایان لێدەکات غەززە بەجێبهێڵن و بارمتەکانیش ئازاد بکەن.

ترەمپ دەڵێت: "شەلۆم حەماس، بەواتای سڵاو و ماڵئاوا دێت، ئێوە دەتوانن بڕیار بدەن. هەرئێستا سەرجەم بارمتەکان ئازاد بکەن، نەک دواتر، راستەوخۆش سەرجەم تەرمی بارمتەکان رادەست بکەنەوە کە ئێوە کوشتانن، یانیش کۆتاییتانە. تەنیا خەڵکی نەخۆش و ناتەواو تەرم لای خۆی دەهێڵێتەوە و ئێوەش نەخۆش و ناتەواون."

ئاماژەی بەوەشکردووە، "من هەموو شت بۆ ئیسرائیل دەنێرم کە پێویستی پێیەتی بۆ تەواوکردنی ئەرکەکەی. یەک ئەندامی حەماسیش سەلامەت نابێت، ئەگەر ئەوە نەکەن کە دەیڵێم. کەمێک لەمەوبەر لەگەڵ یەکێک لەو بارمتانە بووم کە لای ئێوە بوو، و ژیانتان تێکدا، ئەمە دوا هۆشدارییە!"

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت: غەززە بەجێبهێڵن تاوەکو ئەو دەرفەتەتان لەپێشە، هەروەها بۆ خەڵکی غەززە؛ داهاتوویەکی جوان چاوەڕێتان دەکات، بەڵام ئەگەر بارمتەکانتان لا نەمێنێتەوە. ئەگەر وا نەکەن، ئێوە مردوون. بڕیارێکی زیرەکانە بدەن، هەرئێستا بارمتەکان ئازاد بکەن، ئەگینا دواتر دۆزەختان پێ پیشان دەدەم.


;