Apora Logo

دەم پارتی ، پێویستە توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی رابگرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی خێراتر بێت

دەم پارتی ، پێویستە توركیا ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكانی رابگرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی ئاشتی خێراتر بێت

پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان هۆكارێكە بۆ خێراكردنی پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتییانەی پرسی كورد لە توركی

6/3/2025

تولای حاتم ئوغڵاری، هاوسەرۆكی پارتی یەكسانی و دیموكراسی گەلان دەم پارتی رایگەیاند: پەیامی عەبدوڵا ئۆجەلان هۆكارێكە بۆ خێراكردنی پڕۆسەی چارەسەریی ئاشتییانەی پرسی كورد لە توركیا، بەڵام پێویستە بۆ جێبەجێكردنی ئەو پڕۆسەیەی هەنگای خێرا بنرێت.

هاوسەرۆكی دەم پارتی وتویەتی: دیموكراسی دەتوانێت رێگە بۆ سەركەوتنی پەیامەكەی ئۆجەلان و پڕۆسەی ئاشتیی بكاتەوە و بە پێچەوانەوەشەوە توندوتیژی و  شەڕ هۆكارە بۆ شكستی پڕۆسەكە.

بە وتەی حاتم ئوغڵاری ، پەیامەكەی ئۆجەلان دەنگدانەوەی زۆری هەبووە و پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە تەنها رۆژێك دوای پەیامەكە ئاگربەستی راگەیاندوە و ئەوەش بۆ ناوچەكە بە هەنگاوێكی گرنگ  لە قەڵەم دەدرێت.

هاوسەرۆكی دەم پارتی جەختی لەوە كردوەتەوە كە پێویستە توركیا سەرجەم ئۆپەراسیۆنە سەربازیی و ئەمنییەكانی دەرەوەی سنورەكانی وڵاتەكەی رابگرێت بۆ ئەوەی پڕۆسەی چارەسەریی خێراتر بێت، ئەمە لە كاتێكدایە كە تا ئێستاش هێرشی فڕۆكەكانی توركیا بەردەوامە و شەوی رابردوو بۆردومانی دەوروبەری گوندی گەڵاڵەی لە شارباژێر كرد.


;