Apora Logo

تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی کرد

تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی کرد

شەوى ڕابردوو، سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی سنوری پارێزگای سلێمانی کردوە

6/3/2025

شەوى ڕابردوو، سوپای تورکیا بۆردوومانی گوندی گەڵاڵەی سنوری پارێزگای سلێمانی کردوە.


کامەران عوسمان لەڕێکخراوى CPTى ئەمریکى ڕایدەگەیەنێت، لەکاتژمێر ١١:٤٠ خولەکی ئەمشەودا، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بە سەختی بۆردوومانی دۆڵی “ژاژۆلان”یان لە گوندی گەڵاڵەی سەر بە قەزای ماوەت لە پارێزگای سلێمانی کرد.


ئەو وتیشى: بەهۆی نزیکی بۆردوومانەکە لە ناو گوندی گەڵاڵە، تەواوی گوندنشینان هەستیان پێکردووە و خانووەکانیان لەریونەتەوە.

;