هاوسەرۆکی دەم پارتی لەبارەی بانگەوازەکەی ئۆجەلان کە ئایا هەسەدە و یەپەگە دەگرێتەوە ؟دەڵێت"بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چەکدانانی پەکەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە ناگرێتەوە.
تولای حاتیمئۆغولاری هاوسەرۆکی دەم پارتی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا رایگەیاند" بانگەوازەکەى عەبدوڵا ئۆجالان بۆ چەکدانانی پەکەکە، هێزەکانی سوریای دیموکرات و یەپەگە ناگرێتەوە".
وتیشی" پەکەکە سەر بە سنووری تورکیایە و ئۆجەلانیش پەیامەکەی ئاراستەی رێکخراوەکەی کردووە کە لە تورکیا دروستکراوە. با ئەوە روون ببێتەوە. لە سووریا هاوکێشەیەکی جیاواز هەیە. رژێمێک هەیە کە هێشتا خۆی جێگیر نەکردووە. لە چاوپێکەوتنە چوار کاتژمێرییەکەدا ئۆجەلان باسی سووریای نەکرد. تەنیا باسی رێکخراوەکەی خۆی کرد. لە
تورکیا پرسێکی ٥٠ ساڵە هەیە. لە دۆخێکدا کە پارتێک هەڵدەوەشێتەوە و واز لە چەکەکان دەهێنرێت، هێشتا باس لەوە دەکرێت ئایا ئەم بانگەوازە بۆ ئەم گرووپەیە یان ئەو گرووپە؟ ئۆجەلان یەک گرووپی هەیە.تولای حاتیمئۆغولاری دەشڵێت'' لە سوریا پرۆسەیەکی نوێ دەستپێکردووە لەپاش رووخانی رژێمی ئەسەد، گوتیشی پرسی هەسەدە و یەپەگە پەیوەندیی بە ناوخۆی سوریاوە هەیە و پێویستە لایەنی دەرەکی دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی سوریاوە نەکەن؟".
لە ٢٧ی شوبات لەلایەن شاندی ئیمراڵییەوە بانگەوازی عەبدوڵا ئۆجالان بۆ رایگشتیی خوێنرایەوە کە تیایدا ئۆجالان داوای کرد کە چەک دابنێت و هەڵوەشاندنەوەی خۆی رابگەیەنێت.